قوباد تاڵەبانی: ئیمارات كار ئاسانی بۆ بازرگانانی هەرێم بكات

درێژتر لە هەواڵ 9 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە:  قوباد تاڵەبانی جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم و‌ ‌ پێشوازی لە عەبدوڵڵا مەتەر ئەلمەزروعی باڵیۆزی نوێی ئیمارات له‌ عێراق کرد و کۆبونەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگه‌كه‌ی‌ راگەیاندنی قوباد تاڵه‌بانی رایگەیاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، قوباد تاڵه‌بانی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ باڵیۆزی نوێی ئیمارات كرد و هیوای خواست له‌ ماوه‌ی ئه‌ركه‌كه‌یدا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئیمارات له‌ هه‌موو بواره‌كاندا گه‌شه‌ی زیاتر به‌خۆیه‌وه‌ ببێنێت.

چی تر: هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا جێگری‌ سه‌رۆک وه‌زیران، ستایشی رۆڵی باڵیۆزخانه‌ی ئیمارات و كونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی كرد له‌ هه‌رێم كه‌ له‌ ماوه‌كانی رابردوودا رۆڵی به‌رچاویان بینیوه‌ له‌ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا.

هاوکات: له‌ ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كان کراو له‌مباره‌یه‌وه قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا،  كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌تی زۆر گه‌وره‌ به‌ تایبه‌ت له‌ بواره‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌ كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار و گه‌شتوكاڵ هه‌یه‌ كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو لادایه‌ حكومه‌تی ئیمارات هانی وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بدات له‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.

ئەمەش هەیە: قوباد تاڵەبانی وتیشی، باڵیۆزخانه‌ی ئیمارات كار ئاسانی زیاتر پێشكه‌شی بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان بكات و له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ باڵیۆزی ئیمارات ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی هه‌موو جۆره‌ كارئاسانییه‌ك بۆ بازرگانانی هه‌رێم بكات تا بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كان سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ بكه‌ن.

زیاتر: له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قوباد تاڵەبانی هه‌وڵه‌كانی بۆ هه‌مه‌جۆركردنی ئابوری و گه‌شه‌پێدانی كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار و پشتگیریكردنی گه‌نجانی كارساز و داهێنه‌ر و هه‌نگاوه‌كانی به‌ ئه‌لیكترۆنی كردنی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت بۆ باڵیۆزی ئیمارات روونكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ له‌م بوارانه‌دا ده‌كرێت سود له‌ ئه‌زمونی سه‌ركه‌وتووی وڵاتی ئیمارات وه‌ربگیرێت و داواشیكرد حكومه‌تی ئیمارات له‌مباره‌یه‌وه‌ هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكات.

 

 

Alternate Text

دوایین هەواڵ

ئێران: پشتیوانی سوریاین لە شەڕی دژ بە تیرۆردا

درێژتر لە هەواڵ 6 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا