ئێر|

سودانی: هەرێم پابەندی هیچ بڕگەیەکی ماددەی بودجە نەبوە

درێژتر لە هەواڵ 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سودانی پێی راگەیاندم هەرێم پابەندی هیچ بڕگەیەکی ماددەی بودجە نەبوە.

لێدوانی فەرمی: سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران بەئامادەبونی سەرۆک وەزیران و وەزیرانی دەرەوە و ناوخۆ و پلاندانان، ئەم نامەیەم بەدەستی دایە بەڕێز سەرۆک وەزیران دواتریش لەموداخەلەیەکدا، داوای وەڵامم لێکرد دەربارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، کە کێ بەرپرسە لەنەناردنی موچەی فەرمانبەران؟ هەرێم دەڵێ حکومەتی عێراقی هۆکارەو ئەوان پابەندی سەر هەرێمیان جێبەجێ کردووە.

زیاتر: سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی لەوەڵامدا وتی مەسەلەی موچە هیچ بابەتێکی سیاسی نیە، پێشتر هەرێم بەهیچ مادە و بڕگەیەکی بودجەوە پابەند نەبووە، پاش دەرچونی بڕیاری دادگای فیدراڵی، پابەندین بەبڕیاری دادگای فیدراڵی و موچەمان ناردووە.

چی تر: هەر بەپێی بڕیارەکە لە پشکی هەرێم 12.67% هەر ئەو 763 ملیارانە ماوە کە بڕیارمان لێ داوە و هیچ گواستنەوەیەک ناکرێ لەپشکی هەرێمدا، هەرێم پابەند نەبووە و ناکۆکی زۆرە لەسەر دەروازەی سنوری و باج و داهات، بەڵکو ئەم هەموارەی یاسای بودجە لەسەر تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت بابەتەکە چارەسەر بکات بۆ ساڵی داهاتو.

 

Alternate Text

دوایین هەواڵ

ئێران: پشتیوانی سوریاین لە شەڕی دژ بە تیرۆردا

درێژتر لە هەواڵ 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا