گۆڕان: بە نیگەرانیەوە چاودێری پەرەسەندنەکانی رۆژئاوای کوردستان دەکەین

درێژتر لە هەواڵ 11 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، پێشهاتەکانی سوریا سیناریۆی جیاوازی هێناوەتە رۆژەڤەوە، لەو چوارچێوەیەدا پرسی کورد لەبەردەم مەترسی و دەرفەتدایە.

راگەیەندراوی فەرمی: بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێشهاتەکانی سوریا سیناریۆی جیاوازی هێناوەتە ڕۆژەڤەوە، لەو چوارچێوەیەدا پرسی کورد لەناو ئەو شەڕ و ئاڵۆزیانەدا، لەبەردەم مەترسی و دەرفەتدایە، بەتایبەت رۆژئاوای کوردستان دەرگیری پیلانی مەترسیدار و گۆڕانکاری دیموگرافیە.

زیاتر: هەربۆیە، لەڕوانگەی بەرپرسیارێتی نیشتمانی و نەتەوەییەوە، بانگەواز لە هەمو هێزە کوردستانیەکان دەکەین، بۆ پاراستنی دەستکەوتە نەتەوەییەکان و دوورخستنەوەی گەلەکەمان لە ئاگری شەڕ و ماڵوێرانی؛ بە هەڵوێستێکی هاوبەش پشتیوانی سیاسیی و مەعنەوی رۆژئاوای کوردستان و ئاوارە و قوربانیانی شەڕ بکەین.

دەقی راگەیەندراوەکەی بزوتنەوەی گۆڕان؛

گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێشهاتەکانی سوریا سیناریۆی جیاوازی هێناوەتە ڕۆژەڤەوە، لەو چوارچێوەیەدا پرسی کورد لەناو ئەو شەڕ و ئاڵۆزیانەدا، لەبەردەم مەترسی و دەرفەتدایە، بەتایبەت رۆژئاوای کوردستان دەرگیری پیلانی مەترسیدار و گۆڕانکاری دیموگرافیە.

هەربۆیە، لەڕوانگەی بەرپرسیارێتی نیشتمانی و نەتەوەییەوە، بانگەواز لە هەمو هێزە کوردستانیەکان دەکەین، بۆ پاراستنی دەستکەوتە نەتەوەییەکان و دوورخستنەوەی گەلەکەمان لە ئاگری شەڕ و ماڵوێرانی؛ بە هەڵوێستێکی هاوبەش پشتیوانی سیاسیی و مەعنەوی رۆژئاوای کوردستان و ئاوارە و قوربانیانی شەڕ بکەین.

بزوتنەوەی گۆڕان بە وردی بارودۆخ و پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی سوریا و ڕەوشی کوردانی ئەو ناوچەیە چاودێری  دەکات، هاوکات پشتگیری خۆمان بۆ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان لەبەرامبەر هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆسەر ناوچە کوردنشینەکانی شەهبا و تل ڕەفعەت دەردەبڕین.

کە بە هەزاران هاوڵاتی گەمارۆدراون، ئەمەش مەترسی دروست دەکات بۆ ئەنجامدانی تاوان و کۆمەڵکوژی، لەو ڕوانگەیەوە داواکارین کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هێزە نێودەوڵەتیەکان و رێکخراوەکانی چاودێری مافی مرۆڤ چاودێری دۆخەکە بکەن، بەتایبەت کە پرسی کورد پێویستی بە چارەسەرە لەڕێگەی دانوستان و دیالۆگی دیموکراتی، نەک گرتنەبەری ڕێگەچارەی چەک و سەپاندنی هێز.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

ئێران: پشتیوانی سوریاین لە شەڕی دژ بە تیرۆردا

درێژتر لە هەواڵ 6 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا