بلینکن: ئاگربەستی لوبنان بەردەوامە

جیهان 11 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئاگربەستی لوبنان بەردەوامە و میکانیزمی تایبەت بۆ چارەسەری پێشێلکاریەکان بەکاردەهێنین.

لێدوانی فەرمی: ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئاگربەستی لوبنان بەردەوامە و میکانیزمێکی تایبەت بۆ روبەڕوبونەوەی هەر پێشێلکاریەکی راگەیەندراوی بەکاردەهێنین.

زیاتر: سەبارەت بە گرژیەکانی سوریا وتیشی: پێشڕەویەکانی تەحریر شام لە سوریا ئەوە دەردەخات کە لایەنگرانی ئەسەد وەک روسیا و ئێران پەرتەوازەن.

چی تر: بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان تاوەکو نەهێڵین داعش سود لە دۆخی ئێستای سوریا ببینێت و بەشداریکردنی ئەسەد لە پڕۆسەی سیاسیدا دەرگای بە رووی هێرشەکانی تەحریر شامدا کردەوە.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

ئێران: پشتیوانی سوریاین لە شەڕی دژ بە تیرۆردا

درێژتر لە هەواڵ 6 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا