بابەتە سەرەکیەکە: سبەینێ یەکشەممە پارەی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان
دەگاتە هەرێم و لەرێگای نوسینگەکانی کۆمسیۆنەوە دابەشبکرێت.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان
رایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە لە رێگای بانگی TBI یەوە، شایستە داراییەکانی کارمەندانی
سەر سندوقەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەگاتە هەرێم.
ئەوەشی وت: دوای گەیشتنی پارەکە نوسینگەکانی کۆمسیۆن لە هەرێم پارەکە
وەردەگرن و بەسەر ئەو کارمەندانەندا دابەشیدەکەن کە بەشدارییان لە پرۆسەکەدا
کردبوو.