ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای خانەنشینی هەموار دەکاتەوە

عێراق 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەیەکەم دانیشتنی ساڵی نوێی ئەنجومەنی نوێنەراندا بڕگەیەکی یاسای خانەنشینی هەموار دەکرێتەوە.

لێدوانی فەرمی: نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاند: رۆژی یەکشەممە، لەیەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران کە دانیشتنی ژمارە 1ـی وەرزی یەکەمی یاسادانانە، یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە 9ـی ساڵی 2014 بڕگەی پێنجەمی هەموار دەکرێتەوە.

زیاتر: خاڵی سەرەکی هەموارەکە تایبەتە بە تەمەنی خانەنشینی و پێشنیازەکە بۆ ئەوەیە تەمەنی خانەنشینبوونی فەرمانبەران لە کەرتی گشتی بکرێتەوە بە 63 ساڵ کە لە ئێستادا و بەهۆی هەمواری یەکەمی یاساکە لە ساڵی 2019 کراوەتە 60 ساڵ.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا