روسیا: پوتین ئامادەیە لەگەڵ ترەمپ کۆببێتەوە

جیهان 23 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی کۆشکی کرملین رایگەیاند، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا بەبێ مەرجی پێشوەختە ئامادەیە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆببێتەوە.

لێدوانی فەرمی: دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی کرملین رایگەیاند: سەرۆک پوتین چەندین جار ئامادەیی خۆی بۆ پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان نیشانداوە، لەنێویشیاندا سەرۆکی ئەمەریکا، بەتایبەتیش دۆناڵد ترەمپ.

زیاتر: پوتین ئامادەیە لەگەڵ ترەمپ کۆبێتەوە بۆ چارەکردنی کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆوە و پێویست بە هیچ مەرجێکی پێشوەختەش ناکات.

پێشتر: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند، خۆی بۆ دیداری ڤلادیمێر پوتین ئامادە دەکات، بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراینا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا