بابەتە سەرەکییەکە: بۆ
یەکەمجار لە مێژوی پارێزگای کرماشاندا، ژنێک کرایە قائیمقامی رەوانسەر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت:
خەدیجە جەشن پەروەر کە هاوڵاتییەکی رۆژهەڵاتی کوردستانە بە فەرمانی مەنوچەهر حەبیبی
پارێزگاری کرماشان وەک قائیمقامی رەوانسەر دیاریکرا.
چی تر: خەدیجە خەڵکی
رەوانسەرە و لە ئێستادا خوێندکاری دکتۆرای گەشەپێدانی ئابورییە و پێشتریش لە چەند
پۆستێکی ئیداری ناوچەکەدا کاری کردوە کە دیارترینیان جێگری پارێزگاری کرماشان بوە.
ئەمەش هەیە: رەوانسەر شارێکی
سەر بە پارێزگای کرماشانە و ژمارەی دانیشتوانەکەی بە نزیکەی 47 هەزار کەس
دەخەمڵێنرێت.