بابەتە سەرەکیەکە: سەڵاحەدین دەمیرتاش
لە سەکۆی "ئێکس" کە لەلایەن خێزان و پارێزەرەکانیەوە بەڕێوەدەبردرێت
پەیامێکی بڵاوکردەوە.
چی وت: لە پەیامەکەدا دەمیرتاش وتی: دەمەوێت
بڵێم کە متمانە و پشتیوانی تەواوم هەیە بۆ دەم پارتی و بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالان، کە
هەوڵی زۆری داوە بۆ چارەسەری دیموکراسی و ئاشتی لە دورگەی گۆشەگیری ئیمرالی
هەستیارترین بابەتی ئەم قۆناغە پشتیوانی گشتییە، بۆیە شەفافیەت لەڕادەبەدەر گرنگ و
پێویستە.
زیاتر: من رایدەگەیەنم کە بەبێ دودڵی و
لە دەرەوەی هەر بەرژەوەندییەکی کەسی یاخود حزبی، لە پاڵ هەموو هەنگاوێکدا دەوەستم
کە بۆ بەهێزکردنی دیموکراسی دەگیرێتەبەر.
ئەمەشی وت: بەرپرسیارێتی دروستکردنی
بنەمای یاسایی و سیاسی بۆ بانگەوازێکی لەو شێوەیە لە ئەستۆی حکومەت و
پەرلەماندایە، ئێمە لەم قۆناغەدا هەمو جۆرە پاڵپشتییەک پێشکەش بە
دەستپێشخەرییەکانی ئاشتی دەکەین، بەڵام ئێمە ناتوانین لە بری هیچ کەس و لایەنەک
بڕیاربدەین و قسەبکەین بانگەوازی کۆتایی لەلایەن ئۆجالانەوە دەکرێت.
چی تر: رۆڵ و ئەرکی ئێمە وەک
سیاسەتمەدار بەهێزکردنی زەمینەی ئاشتی و هاندان و پاڵنەری لایەنەکانە بۆ ئاشتی و
ئاسانکاریکردنە بۆ ئاشتی.