بابەتە سەرەکیەکە: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ماینی
سەردانەکەیدا بۆ بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: میدیای فەرمی پارتی بڵاویکردەوە، نێچیرڤان
بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت
سەردانی بەغدای کرد و ئەمڕۆش لە میانی سەردانەکەیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق
کۆبونەوە.
ئاماژە
بەوەشکراوە: سەرۆکی هەرێم لەگەڵ عەبدوللـەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق، مەحموود مەشهەدانی،
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و فایەق زێدان، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق و دادوەر
جاسم محەممەد عەبود، سەرۆکی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق کۆدەبێتەوە.
زیاتر: سەرۆکی
هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانیش کۆدەبێتەوە، تەوەری سەرەکیش
چارەسەرکردنی پرسی مووچە و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەبێت.