بابەتە
سەرەکیەکە: سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە، به‌يانيى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/1/13 نێچيرڤان
بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شياع سودانى، سه‌رۆكوه‌زيرانى
عێراقى فيدراڵ، كۆبووه‌وه.
راگەیەندراوی
فەرمی: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ لەسەر
پەرەسەندن و پێشهاتە نوێیەکانی سه‌ر ئاستى عێراق و ناوچەکە کرا.
هاوکات: جه‌خت
لە پێویستيی پشتگیريكردنی حکوومەتی فیدراڵ و سەرخستنی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومی
کرايه‌وه، بە شێوەیەک کە دەستەبەری بەدیهێنانی خواستەکانی هاوڵاتيیان لە سەرانسەری
وڵات بکات.
دەشڵێت: له ته‌وه‌رێكى
ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ لەسەر پرسە خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیدار بە بەرژەوەنديی
هاووڵاتییان کرا و باشترین ڕێگەکان بۆ ڕێکخستنی پابەندييه‌كانى نێوان حکوومەتی فیدراڵ
و حكومه‌تى هەرێمى كوردستان، بەپێی بنەماکانی دەستوور و یاسا، تاوتوێ كران.
ئاماژە
بەوەشکراوە: هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگيی هاوکاری و هەماهەنگيی هاوبەش لەنێوان هەموو
هێز و لایەنە سیاسییەکاندا کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و لابردنی سەختییەکان
لە وڵات، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندیی هەموو پێكهاته‌كانى گەلی عێراق بەدی بهێنێت و
چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەريی نیشتمانی بەهێز بکات