بابەتە
سەرەکیەکە: قەتەر رەشنووسی 'کۆتایی' ئاگربەستی رادەستی ئیسرائیل و حەماس کردووە بۆ راگرتنی جەنگ.
راگەیەندراوی
فەرمی: بەرپرسێکی قەتەر بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، وڵاتەکەی رەشنوسی "کۆتایی"
رێککەوتنی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکانی رادەستی ئیسرائیل و حەماس کرد بۆ راگرتنی جەنگی نێوانیان.
ئەوەشی وت: دوای
دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و نوێنەری سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرۆکوەزیرانی قەتەر
گەیشتونەتە ئەنجامی ئەو ئەنجامە.
لەلایەکی
دیکەوە: کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ بنیامین
ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل قسەی کردووە.
ئاماژە
بەوەشکراوە: بەرپرسانی ئەمریکا لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و ئاگربەست پێش ئەوەی
بایدن لە 20ی ئەم مانگە پۆستەکەی جێنهێڵیت.