بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی گشتی ئیدارەی نوێی سوریا
رایگەیاند، بنیادنانی دەوڵەتی سوریا لە مافی تاکەکەسی گرنگترە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد شەرع سەرۆکی گشتی ئیدارەی نوێی
سوریا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیا وڵاتەکەی رایگەیاند: بنیادنانی دەوڵەتی
سوریا لە مافی تاکەکەسی گرنگترە، شۆڕش دەتوانێت رژێمێک بڕووخێنێت بەڵام بۆ بنیادنانی
دەوڵەت گونجاو نییە.
ئەمەشی وت: دەمانەوێت
دامەزراوەی دەوڵەتی دروستبکەین کە ئاستێکی باش لە دادپەروەری لەنێوانی خەڵکیدا فەراهەم
بکات، رێگری لە دووبارەبونەوەی ئەو رووداوانە بکەین لە داهاتوودا کە پێشتر
روویانداوە.
زیاتر: پاسپۆرتی
سوری لە داهاتوودا قورسایی و پێگەی تایبەتی خۆی دەبێت.