گفتوگۆکانی ئێران و سێ وڵاتی ئەوروپی دەستپێدەکاتەوە

جیهان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بڕیارە ئەمڕۆ گەڕی سێیەمی گفتوگۆکانی نێوان ئێران و سێ وڵاتی ئەوروپی دەستپێبکات.

راگەیەندراوی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی میهر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە جنێفی پایتەختی سویسرا میوانداریی خولی سێیەمی وتووێژەکانی نێوان ئێران و سێ وڵاتی ئەوروپایی دەکات کە وڵاتانی (بەریتانیا، فەرەنسا و ئاڵمانیا)ن، بە بەشداریی جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا.

زیاتر: خولی یەکەمی دانوستانەکان لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوودا لە پەراوێزی 79هەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بەڕێوەچوو و خولی دووەمیش لە 29ی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو لە جنێف بەڕێوەچوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا