بابەتە سەرەکیەکە: گروپە چەکدارەکانی یەمەن
کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکییان لە دەریای سور کردە ئامانج.
راگەیەندراوی فەرمی: وتەبێژی گروپە چەکدارەکانی یەمەن رایگەیاند،لە
رێگای ژمارەیەک موشەک و فرۆکەی بێفڕۆکەوان ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیان ئەنجامداوە کەشتیەکی
فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی و ژمارەیەک کەشتی جەنگی دیکەیان کردە ئامانج.
باس لەوەشکراوە: ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە سەرکەوتوانە ئامانجەکانی پێکاوە
و کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکە بەرەو باکوری دوری دەریای
سور رۆشتووە.
ئاماژەیان بەوەشکردوە: تاوەکو دەستدرێژییەکان رانەگیرێن و گەمارۆی کەرتی
غەززە هەڵنەگیرێت بەردەوام دەبن لەم هێرشانە.