بابەتە سەرەکییەکە: گرفتی سەدان خوێندکاری ماستەر و
دکتۆرا چارەسەر کرا کە وەک وانەبێژ دامەزراون.
راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی
زانستی بڵاویکردەوە: سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دا لەسەر ئەوەی ئەو
کەسانەی کە وەک وانەبێژ دامەزران و لە ئێستادا خوێندکاری خوێندنی ماستەر یاخود دکتۆران،
مافیان پارێزراو دەبێت و لە خوێندن بەردەوام دەبن.
دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا:
لەسەر
راسپاردەى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى،
سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران رەزامەندى دا لەسەر ئەوەى ئەو بەڕێزانەى کە بە
گرێبەست دامەزراون وەک وانەبێژ و لە ئێستادا قوتابى و خوێندکارى خوێندنى باڵان
ماستەر یاخود دکتۆرا، مافیان پارێزراو دەبێت و لە خوێندن بەردەوام دەبن تاکو
تەواوکردنى قۆناغى خوێندنەکەیان.
هەر لە فەرمانە
وزارییەکەى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیدا هاتوە؛ دواى تەواوکردنى
خوێندنەکەیان ڕێکارەکانى بە گرێبەست کردن و دەستبەکاربونیان بۆ ئەنجام دەدرێت بەو
مەرجەى بەکردارەکى وانەبێژ بوبن و مەرجەکانى دامەزراندیان بە گرێبەست تێدابێت،
واتە لە یەک کاتدا هەردوو مافى (خوێندن) و (دامەزراندنیان) پارێزراو دەبێت.