بابەتە سەرەکییەکە: سەرۆکوەزیرانی قەتەڕ و سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکاش
ئاگربەستی غەززەی پشتڕاستکردەوە.
زیاتر: جۆ بایدن رایگەیاند: بنەمای سەرەکی مەرجەکانی ئەم
ئاگربەستە لە مانگی ئایاری ساڵی رابردوەوە داڕێژراوە و لە قۆناغی یەکەمیدا هەندێک
بارمتەی وەک بریندار و بەساڵاچوان و ژن و منداڵ ئازاد دەکرێن و چەند بارمتەیەکی
ئەمەریکیشیان تێدایە.
چی تر: ئاگربەستەکە ماوەی شەش هەفتە دەخایەنێت و ئەگەر
دانوستانەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە ماوەی ئەو شەش هەفتەیەدا نەگەنە ئەنجام،
بڕیارە ئاگربەستەکە درێژتر بکرێتەوە.
لەلایەکی ترەوە: شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆکوەزیرانی
قەتەڕ ئاشکرایکرد: ئاگربەستەکە لە رۆژی 19ی ئەم مانگە کە دەکاتە یەکشەممە،
دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.