ئاگربەستی غەززە راگەیەندرا

درێژتر لە هەواڵ 6 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: رێککەوتنی بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیل بۆ ئاگربەست راگەیەندرا.

کێ وتی: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا ئاشکرایکرد: رێککەوتنێک ئەنجامدراوە بۆ ئازادکردنی بارمتەکانی غەززە.

لەلایەکی ترەوە: العربیە لە زاری دو سەرچاوەی نزیک لە حەماس ئاشکرایکردوە: بزوتنەوەکە لە بەرامبەر ئازادکردنی 33 بارمتە، نزیکەی هەزار دەستبەسەرکراوی فەڵەستینی بە ئیسرائیل ئازاد دەکات لە قۆناغی یەکەمی ئاگربەستەکەدا.

ئەوەی پێویساتە بیزانیت: لە رۆژی 7ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023 دوای هێرشێکی بۆ سەر ئیسرائیل، بزوتنەوەی حەماس 251 کەسی بە بارمتە گرت و بەشێکی لەو بارمتە لە ئاگربەستی رابردو ئازاد کرد، بەڵام بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکان 94 بارمتە کە غەززە مابونەوە و لەکۆی ئەو 94 کەسەش 64 کەسیان لە ژیاندان.

چی تر: بەشێکی زۆر لە هاوڵاتییانی کەرتی ‌غەززە بەهۆی بڵابونەوەی هەواڵەکەوە رژاونەتە سەر شەقامەکان و خۆشی خۆیان دەردەبڕن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا