بابەتە سەرەکیەکە: بڕیارە سبەینێ یەکشەممە ئاگربەستی شەڕ لە کەرتی غەززە
جێبەجێ بکرێت.
ئەوەی پێویستە
بیزانیت: بڕیارە لە ڕۆژی یەکشەممە، 19-1-2025ـەوە ئاگربەستی عەززە بچێتە بواری جیبەجێکردن
و دواتر ژمارەیەک لە بارمتەکان هەر لە هەمان رۆژی یەکەمی ئاگربەستدا ئازاد دەکرێن.
زیاتر: لە یەکەم قۆناغیشدا 33
بارمتە دەستی چەکدارانی حەماس بەرانبەر بە ئازادکردنی 737 زیندانی فەڵەستینی ئاڵوگۆڕ
دەکرێن.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دادی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە،
لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی
غەززە، "حکومەتی (ئیسرائیل) 737 زیندانی ئازاد دەکات.
ئەمە لەکاتێکدایە: دوێنێ هەینی، لە کۆبوونەوەی حکوومەتی جەنگ و سیاسیی
ئیسرائیل، دوای شەش کاتژمێر مشتومڕ ڕێککەوتنەکە لەلایەن بنیامین ناتانیاهو پەسەند
کرا و ڕایگەیاند، دەبێت لە 19ی کانوونی دووەمی 2025 جێبەجێ بکرێت.