مەزڵوم عەبدی: کۆبوونەوەیەکی گرنگمان لەگەڵ فەرماندەی سێنتکۆم ئەنجامدا

درێژتر لە هەواڵ 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە لەگەڵ هەریەکە لە فەرماندەی سێنتکۆم و فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان و فەرماندەی هێزە هاوبەشەکان و ئۆپراسیۆنە تایبەتەکان کۆبووەتەوە.

لێدوانی فەرمی: مەزڵووم عەبدی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، لەگەڵ هەریەک لە مایکڵ کۆرێلا، فەرماندەی سێنتکۆم، جەنەڕاڵ لایهی کیڤن، فەرماندە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان، جەنەڕاڵ مایکڵ برۆکس، فەرماندەی هێزە هاوبەشەکان و ئۆپراسیۆنە تایبەتەکان لە سووریا کۆبووینەتەوە و هەڵسەنگاندنیان بۆ دۆخی سوریا و ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی بەرەنگاربوونەوەی داعش کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردوە: لەگەڵ فەرماندەی سێنتکۆم باسیان لە گرنگی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان کردووە بۆ ئەوەی ئامادەکاری و کارئاسانی بۆ گەڕاندنەوەی خێزانەکانی کەمپی هۆل بکەن.

زیاتر: مەزڵوم ئەبدی ئەوەشی وت: ''باسمان لە توندوتۆڵکردنی ڕێکارەکانی کۆنترۆڵی زیندانەکانیش کردووە''.

ئەوەشی وت: جەختیان لەسەر بەهێزکردنی هاوپەیمانی و گرنگی ڕۆڵی ئەمریکا کردەوە بۆ ئاگربەستێکی هەمیشەیی لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا و دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری سوریا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا