بابەتە
سەرەکیەکە: دوای ئەوەی تێكۆشەر و كەسایەتیی دیاری دەڤەری كۆیە و ئەندامی پێشوتری مەكتەبی
سیاسی یەكێتیی هەڤاڵ (مامۆستا عەلی حەوێز)، بەهۆی نەخۆشیەوە لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی
شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان، لە پەیامێکدا پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەکەیان دەکات.
دەقی پرسەنامەکە:
بەڕێزان کەسوکارو
بنەماڵەی سەربەرزی مامۆستا عەلی حەوێز
بەداخ و خەمێکی
زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری کوردایەتی و ئەندامی پێشووتری مەکتەبی سیاسی هەڤاڵ مامۆستا ( عەلی حەوێز )مان پێگەیشت .
بۆ ئەم خەمە گەورەیە
پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکارو بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەم و هاوبەشی ماتەمیانم.
مامۆستا عەلی حەوێز،
تێکۆشەری سەرەتاکانی شۆڕشی نوێی و یەکێتی و دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال و خەباتگێڕێکی
هەرە دیاری ریزەکانی کوردایەتی بوو، کە مێژووی پاکی و خەبات و رۆڵی لە بزووتنەوەی
رزگاریخوازی گەلەکەمان بۆ هەمیشە جێگای پێزانین
و شانازیمانە.
لەخوای گەورە
داواکارین گیانی هەڤاڵی کۆچکردوومان بەبەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە
هەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان