بابەتە
سەرەکیەکە: وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاشكرای كرد، نزیکەی حەوت هەزار سیستمی ئاودێریی
مۆدێرنیان بە جوتیارانی ناوچە جیاجیاکانی عێراق داوە.
راگەیەندراوی
فەرمی: وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە راگەیاندراوێكدا بڵاویکردەوە، لە درێژەی هەوڵەکانیان
بۆ باشترکردنی بەکارهێنانی ئاو لە کشتوکاڵدا، گرێبەستیان لەگەڵ وەزارەتی پیشەسازی
و کۆمپانیا ناوخۆییەکانی عێراق کردووە، بە مەبەستی دانانی سیستمی ئاودێریی مۆدێرن
لە زەوییە کشتوکاڵییەکاندا.
ئەمەش هەیە: بەهای
گرێبەستەكانیان 800 ملیار دینارە و بەهۆی
ئەو گرێبەستانەشەوە یەک ملیۆن و 500 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی بە سیستمی ئاودێریی
مۆدێرن ئاو دەدرێن لە عێراقدا و بەرهەمهێنانی ئەو ناوچە کشتوکاڵییانەی لە پلانی وەزارەتدا
هاتووە.
ئاماژە
بەوەشکراوە: ئاودێریى مۆدێرن ئاوێکى کەمترى دەوێت، ئەمەش كاریگەریی زۆر باشى دەبێت
لە پاراستنی سامانى ئاو لە عێراقدا.