مەزڵوم عەبدی: دەمانەوێت بەشێک بین لە سوپای داهاتووی سوریا

درێژتر لە هەواڵ 7 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕیاری رادەستکردنی چەکمان نەداوە.

لێدوانی فەرمی: مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات – هەسەدە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ العربیە رایگەیاند: تاوەکو ئێستا بڕیاری رادەستکردنی چەکمان نەداوە و دەمانەوێت  بەشێک بین لە سوپای داهاتووی سوریا.

ئەمەشی وت: بانگهێشت نەکراوین بۆ کۆبوونەوەی یەکخستنی فراکسیۆنەکان لەگەڵ وەزارەتی بەرگری و ئەنجامەکانی کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع لەگەڵ فراکسیۆنەکان پەیوەندیی بە ئێمەوە نیە چونکە بەشێک نەبووین لێی.

هاوکات: ئاماژەی بەوەشکرد، کە پێشنیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی سەربازی هاوبەشمان کردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە پرسی یەکخستنی هێزەکان و دژی بیرۆکەی بوونی دوو سوپاین لە وڵاتەکەدا و پەیوەندی ئێمە لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سوریا کردار بڕیاری لەسەر دەدات نەوەک قسە.

زیاتر: بوونی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا گرنگە بۆ نزیککردنەوەی بیروبۆچونەکان، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران چەک و درۆنی بە ئێمە نەداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا