بابەتە سەرەکیەکە: دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە تۆمەتبارە بە کوشتنی ژنێک.
راگەیەندراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، ''رۆژی 11/1/2025لەشاری هەولێر بەهۆی کێشەی خێزانییەوە ژنێک بەناوی(ژ، ی، ت) لەلایەن
براکەیەوە دەکوژرێت و پاش ئەنجامدانی تاوانەکە تۆمەتبار هەڵدێت.''
ئاماژە بەوەکراوە: ''دوای بڵاوبونەوەی هەواڵەکە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن
دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەپێناو دەستگیرکردن و دۆزینەوەی تۆمەتبار دەستبەجێ بەدواداچوونی
ورد لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی
بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای زانیاری ئەنجام دەدات.''
باس لەوەشکراوە: ''دوای بەدەستهاتنی زانیارییەکان دەردەکەوێت تۆمەتباری
رووداوەکە لە شاری کۆیە خۆی حەشارداوە و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش،
توانرا لە 15\1\2025تۆمەتباری بکوژ بەناوی(ت، ی، ت) دەستگیربکەن و ئەو چەکی تاوانەکەی پێ
ئەنجامدرابوو دەستیبەسەرداگیرا.
ئەمەش هەیە: لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی (406) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.