ئەمڕۆ ئاگربەستی عەززە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەمڕۆ ئاگربەستی غەززە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، لایخۆشییەوە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەگەر حەماس پابەندی ئاگربەستەکە نەبێت جەنگ دەستپێدەکاتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 9:30 خولی بەیانی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل جێبەجێبکرێت، هەر ئەمڕۆش ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە نێوانیاندا بکرێت، کە 33 بارمتەی ئیسرائیل لەلایەن حەماسەوە ئازاد دەکرێن، لەبەرامبەریشدا ئیسرائیل 1890 دیلی فەلەستینی ئازاد دەکات.

لایخۆیەوە: بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، دوای ئاگربەست دەست بە جەنگ دەکەنەوە لە ئێستاشدا ئەگەر دانوستانەکانیش شکست بهێنن ئەوە ئیسرائیلیش پابەندی ئاگربەستەکە نابێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەگەر بەزوترین کات لیستی ناوی دیلەکانیان بەدەست نەگات ئەوە رێککەوتنەکە جێبەجێ ناکەن چونکە تاوەکو ئێستا لیستەکەیان بەدەست نەگەیشتووە.

لەلایەکی دیکەوە: بزوتنەوەی حەماس ئەوەی خستۆتەڕوو، لیستی ناوی بارمتەکان کێشەی تەکنیکی تێدابووە لەبەر ئەو هۆکارەشە تاوەکو ئێستا ئامادەنەکراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا