بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، عێراق ڕۆڵی
گەورەی هەبوە لە ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل و كۆتای هێنان بە شەڕەكانی غەززە
و لوبنان.
لێدوانی فەرمی: باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق لە راگەیەندراوێكدا
بڵاویكردەوە، عێراق ڕۆڵی گەورەی هەبوە لە ئاگربەست و كۆتای هێنان بە شەڕەكانی غەززە
و لوبنان، پرسی فەلەستین لە هەمو گفتوگۆ و کۆبونەوەوکانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیراندا هەبووە.
ئەوەشێ وت: عێراق بڕیاریداوە بەشداری لە ئاوەدانكردنەوەی غەززە و
لوبناندا بكات، پێشتریش یەكێك بوە لە یەكەمین ئەو وڵاتانەی كە ڕاستەوخۆ هاوكاری گەیاندوەتە
غەززە و كەرتی ڕۆژئاوا.
ئاماژەی بەوەشکرد: سەرۆك وەزیران پێشنیاری پێكهێنانی سندوقێكی عەرەبی-ئیسلامی
كردوە، بۆ ئەوەی هاوكاری بگەیەننە ئەو وڵاتانە، هەروەها لیژنەیەكی دیاریكراوی عەرەبی-ئیسلامی
پێكبهێندرێت بۆ ئەو مەبەستە و دوبارە ناردنەوەی هاوكاری بەگوێرەی بەرنامەیەكی پلان
بۆ داڕێژراو دەستپێبكاتەوە.