ئیسرائیل ناوی بارمتەکانی وەرگرت و 10 کەسیش لە غەززە کوژران

جیهان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە، بەهۆی هێرشی ئاسمانی سوپای ئیسرائیلەوە بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کەرتی غەززە 10 کەس کوژران.

کێ وتی: میدیاکانی فەڵەستین بڵاویانکردەوە: سەرەڕای ئەوەی ئاگربەست چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای زایۆنیدا لە ناوچە جیاوازەکانی غەززە 10 کەس کوژراون.

هاوکات: ئاژانسی فرانس پرێس، لە زاری سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماسەوە پشتڕاستیکردەوە کە لیستی ناوی بارمتەکان لە هەر ساتێکدا رادەست دەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە: کەناڵی 12ـی ئیسرائیل بڵاویکردوەتەوە، ئیسرائیل ناوی ئەو بارمتانەی وەرگرتووە کە بڕیارە لە یەکەم رۆژدا ئازاد بکرێن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا