بابەتە سەرەکییەکە: وەزیری
دەرەوەی روسیا رەخنە لە سیاسەتی جۆ بایدن دەگرێت سەبارەت بە مامەڵەکردنی لەگەڵ
پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و واشنتن.
چی وت: سێرگی لاڤرۆڤ
رایگەیاند: جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە ماوەی چوار ساڵی
رابردودا زیانێکی زۆری بە پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و واشنتۆن گەیاندوە.
زیاتر: ئیدارەی ترەمپیش
لەو روەوە زیانی گەورەی بەرکەوتوە، بە تایبەتی کاتێک باراک ئۆباما سەرۆکی پێشوتری
ئەمەریکا میراتێکی هاوشێوەی میراتەکەی بایدن بۆ بەجێهێشتبو.