کەشناسیی هەرێم: لە سەنتەری شاری سلێمانی بەفردەبارێت

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرمی لە ناوچە شاخاوییەکان دەگاتە ژێر سفر.

راگەیەندروای فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ نمەباران لەزۆربەی ناوچەکان وە هەروەها بەفر لەزۆربەی ناوچە شاخاوییەکاندا و لەناوچە سنوورییەکانی باکوورو رۆژهەڵات رێژەکەی زیاتر دەبێت.

هاوکات: ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی پێشبینی بارینی تێکەڵەى بەفر و باران دەکرێت بۆ ماوەیەکی کورتخایەن، لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەریی ئەم شەپۆلە کەمدەبێتەوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان پاشان لەکاتەکانی درەنگدا کاریگەرییەکەی کۆتاییدێت ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت.

زیاتر: پلەی گەرما (6 – 7) پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکان (8 – 10 ) نزمدەبێتەوە و لە کاتەکانی درەنگ لەزۆربەی ناوچە شاخاوییەکان بۆ ژێر سفری سیلیزی دادەبەزێت.

ئەمەش هەیە: سبەینێ ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت لەگەڵ دروستبوونی شەختە زیاتر لە ناوچە بەرزەکان، هەروەها ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لەکاتەکانی بەیانی زوو، پلەی گەرمی بە (4 – 6) پلەى سیلیزى بەرزدەبێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا