بابەتە سەرەکیەکە: بەهۆی کۆچی دایکییەوە ئەدهەم بارزانی
ئەندامی پێشوی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە دەڵێت، بەهۆی بافڵ تاڵەبانییەوە توانیویەتی تەرمی
دایکی ببینێت و بۆ دواجار ماڵئاوای لێبکات.
لێدوانی فەرمی: ئەدهەم بارزانی ئەندامی پێشوی سەرکردایەتی پارتی
دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ''خێری کاک بافڵ بنوسێت کە بەهۆی ئەوەوە توانیم بۆ
کۆتاجار تەرمی دایکمم ببینم.''
دەقی پەیامەکەی ئەدهەم بارزانی:
بە ناوی خوای گەورە و مھیرەبان
کوردستانیانی بەرێز
ھەر وەک ئاگادارن ٦ کاتژمێر
پێش ئێستا دایکم چو بەر رحمەتی خوای گەورە
،کە ئەمە بوو بە سێ ساڵ سەرۆکی پارتی دێموکراتی
کوردستانی عێراق منی ئاوارە و دەر بەرکرد
لە سەر سێ بەیانییە سیاسی کە رەئی جیاواز قەبول نەکرا ، پێم نە کرا لەم ماوەیە دا ئەم دایکە ئازیزە بۆ یەکجاریش بێت ببینم و چەند رۆژێک
پێش ئێستا کە قسەم لە گەل کرد گوتی دڵنیام کە جارێکیتر ناتبینمەوە .
بەرێزان :
خوا خێری بەرێز کاک بافڵ مام جەلال تاڵەبانی بنۆسێت لە رێگای ئەوەوە پەیوەندی
کرا بە ھوشیار زێباری خالی مەسعود بارزانی وسیدادی برای کە رێگا بدەن
ئێمە ئەم شەو تەرتیبات ئەکەین ئەدھەم بارزانی بێتە ماڵی خوی لە مەسیفی و بۆ دواین
جار لە ناو کفن دا رۆمەتی دایکی ببینێت و ھەر بەیانی یان پاش یەک رۆژ پرسە دەگەرێتەوە
ئێرە، دایکێک کە ھاوسەر و دوو لە کورەکانی
بە دەستی بەعسیەکان شەھید بوون، کە ئەمرۆ ئەوان لە پایتەختی کۆردستان بە ئازادی دەگەرێن .
لە ولامی دەستپێشخەریەکەی بەرێزیان دا دەلێن مانع نیە بێتن بەلام نابێت
پاسەوانەکانی کە کاک بافڵ بۆ من دایناون لە
گەلی دا بن، و بە ھەڕەشەکانی سەروکی پارتی تەواوی پاسەوانەکانی پێش ئێستای من دەرکران و لە گەل ئەوەش نابێت کەس لە گەلی بێت و پێویستە بە تەنیا بێت ، لە حالەتێک دا کە ھیچ باوەرییەک نەماوە و حوکمی گرتنی منیان دەرکردووە بە مادەی ٢١ یاسای تێک دانی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان،
ئەو کوردستانەی کە بەشێکی زۆری ئێستا بە ھاوکاری ئەوان لە پارێزگای دھوک و ھەولێر لە دەستی داگیر کران دایە، ئایە بەم شێوەیە ولامی ھەموو
چاکەکان و رزگارکردنیان لە شکەستی سەدا سەد ئەگەر بە ھانیان نە چوبام ئەدەنەوە.
بە بیری سەرۆکی پارتی دێنمەوە کە چم کرد بۆ دایکی ئەو .
دەستیان داوە بە تەلەفون کردن بۆ خەلک و ھەتا کورەکانیشم کە ئێمە
گوتمانە مانع نیە بگەرێتەوە بەم مەرجە کە بە تەنیا بێت ئایە خوتان ئەمەرجەتان قەبول دەکرد؟
ئەدھەم بارزانی
٢٠-١-٢٠٢٥