سەعدی پیرە: ئەمڕۆ كورد بەهێزە و بە پێكهێنانی حكومەتیش بەهێزتر دەبێت

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند.  بارودۆخێكی نێودەوڵەتی بۆ كورد سازاوە و دەبێت سودی لێوەربگیرێت و دەشڵێت، ئەمڕۆ بەهێزین و بە پێكهێنانی حكومەتیش بەهێزتر دەبین.

لێدوانی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژەی بەوەکرد، ''راستە بارودۆخێك بۆ كورد لە رووی نێودەوڵەتییەوە هاتووەتە پێشەوە و ئەو كۆبوونەوانەی ئێستا لە بارەیانەوە دەكرێن هەواڵی دڵخۆشكەرن، بەڵام دەبێت خۆشمان یارمەتی خۆمان بدەین.

ئەوەشی وت: ''دەبێت ئەو راستییەش بزانین كە وڵاتانی نێودەوڵەتی هەتا سەر پشتگیری لە كورد ناكەن، چونكە ئەوان نوێنەری وڵاتانی خۆیانن و ئەوەی نوێنەری راستەقینەی كوردە، خودی كورد خۆیەتی”.

ئاماژەی بەوەشکرد: لەئێستادا كورد بەهێزە و هەرێم كوردستان زۆر بەهێزە بەراورد بەوەی كە باسدەكرێت و بە پێكهێنانی حكومەتیش بەهێزتر دەبین، خەڵكیش چاوەڕوانە و دەبێت بەخێرایی حكومەتیش پێكبهێنین و بۆ ئەوەی بەهێزتر ببین و بارودۆخەكەی ئێستاش هێندە ئەستەم نییە كە حزبەكانی هەرێمی كوردستان نەتوانن تێیپەڕێنن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا