بابەتە سەرەکیەکە: کارەبای سلێمانی، رایگەیاند، “وێستگەیەكی گەورەی بەرهەهێنانی
كارەبا لە وزەی خۆر دادەمەزرێت.
راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا
بڵاویکردەوە، كارگەیەكی كەرتی تایبەت لە ناحیەی عەربەت وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی
كارەبا لە وزەی خۆر دادەمەزرێنێت كە توانای بەرهەمهێنانی یەك مێگاوات و (200) كیلۆوات
كارەبای هەیە، كە دەكاتە نزیكەی 60-70%ی پێداویستیی كارگەكە.
ئاماژە بەوەشکراوە: وێستگەكە پێكهاتووە لە دانانی (1400) پەناڵی (650) كیلۆواتی،
كە لەسەر (45) ستاندی (40) پەناڵی دانراون، پرۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای بامۆك بە هەماهەنگیی
بەشی وزە نوێبووەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی
كارەبای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/ رۆژهەڵات جێبەجێكراوە
و لە قۆناغی كۆتایدایە.
ئەوەش خراوەتە روو: پێشتریش ئەو كۆمپانیایە لە فامیلی مۆڵ وێستگەیەكی دیكەی
داناوە، كە توانای 2 مێگاوات و 200 كیلۆوات كارەبای هەیە.