بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆککۆمار
تورکیا رایگەیاند، پێویستە هەموو لایەک پابەندبن و یارمەتییە مرۆییەکان بێ بچڕان
بگەنە خەڵکی غەززە.
لێدوانی فەرمی: رەجەب تەیب ئەردۆغان
سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ سەرۆی سلۆڤاکیا
رایگەیاند: جەختمان لەوەکردەوە کە لادانی گەمارۆ و سزا نێودەوڵەتیەکان کە
لە سەردەمی رژێمی پێشووی سوریا دانراون، بۆ سەر لەنوێ بونیادنانەوەی وڵاتەکە گرنگە.
ئەمەش هەیە: سەبارەت بە رێککەوتنی غەززە ئەردۆغان وتی؛ پێویستە هەموو لایەک پابەندبن و یارمەتییە مرۆییەکان بێ بچڕان بگاتە خەڵکی
غەززە و پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دڵنیاببێتەوە لەوەی کە ئیسرائیل ئەرکی سەر
شانی خۆی جێبەجێ دەکات.
چی تر: وەک تورکیا بەردەوام دەبین
لەسەر پشتگریکردنی دەوڵەتی خاوەن سەربەخۆیی و سەروەری فەڵەستین کە پایتەختەکەی
لە قودس بێت و لەسەر بنەمای سنوورەکانی 1967 داڕێژرابێت.