چوار سەرمایەداری سلێمانی لە کۆربەندی ئابوری داڤۆس بەشدارن

درێژتر لە هەواڵ 6 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: چوار سەرمایەداری سلێمانی بەشداری کۆڕبەندی ئابوری داڤۆس 2025 لە سویسرا دەکەن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر یەکە لە سەرمایەدارانی سلێمانی؛ شێخ فاخر شێخ طەیب، سامانی حاجی فایەق، سەعد فایەق کۆڵەک و مەریوانی حاجی جەمال، بەشدارن لە کۆڕبەندی ئابوری داڤۆس 2025 لە سویسرا دەکەن.

زیاتر: سەدان سەرۆک و سەرکردە و کەسایەتی لە جیهانەوە بەشداری کۆڕبەندەکە دەبن و هەریەکە لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری کۆڕبەندەکەن.

چی تر: كۆڕبەندەكە بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت و بەپێی کارنامەکە چەندین تەوەری  سەرەكی لەخۆدەگرێت لەوانە؛
- ململانێكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
- دەستپێشخەری ئاگربەست لە غەززە.
- پێکهێنانی حكومەتی نوێی سوریا.
- گۆڕانكارییە ژینگەییەکان و كەشوهەوا.
- رووداوی ئاگرەكەی ویلایەتی كالیفۆرنیا لە ئەمریكا.

هاوکات: لە ماوەی کۆڕبەندەکەدا نزیکەی 3 هەزار کەس بەتایبەت بزنسمان و سەرمایەدار و وەبەرهێن لە 130 وڵاتی جیهان بەشداریی دەکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا