بابەتە سەرەکیەکە: ئەحمەد شەرع سەرۆکی ئیدارەی نوێی
سوریا بەبۆنەی دەستبەکاربونیەوە پەیامێکی پیرۆزبای ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ دەکات.
چی وت: ئەحمەد شەرع رایگەیاند، بەناوی سەرکردایەتی و گەلی
کۆماری عەرەبی سوریاوە پیرۆزبایی لە بەڕێز دۆناڵد ترەمپ دەکەم بەبۆنەی دەستبەکاربونی
وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هەڵبژاردنەکەی بەڵگەیە لەسەر ئەو متمانەیە
کە گەلی ئەمریکا بە سەرکردایەتیەکەی داوە.
ئەمەشی وت: دەیەی رابردو ئازارێکی گەورەی بۆ سوریا هێنا
و شەڕی وڵاتەکەمانی وێران کرد و ناوچەکەی ناسەقامگیر کرد، ئێمە دڵنیاین کە ئەو سەرکردەیە ئاشتی بۆ رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست دەهێنێت و سەقامگیری بۆ ناوچەکە دەگەڕێنێتەوە.
زیاتر: ئێمە چاوەڕێی باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو
وڵاتین لەسەر بنەمای دیالۆگ و لێکتێگەیشتن دەکەین، ئێمە باوەڕمان وایە کە ئەم ئیدارەیە
دەرگا بۆ ئەمریکا و سوریا دەکاتەوە بۆ پێکهێنانی هاوبەشییەک کە رەنگدانەوەی خواستەکانی
هەردو گەل بێت.