بابەتە سەرەکیەکە: بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی هەرێم، بڕیارە یەکشەممەی
داهاتوو پرسی مووچە یەکلابکرێتەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆ سێشەممەوە،
تیمێکی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی دارایی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی هەرێم پێکهێندر.
ئەمەش هەیە: تیمەکە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەستبەکار بن و
ئامادەکاریی پێویست دەکەن بۆ کۆبوونەوەی سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەسەر ئەرک و پابەندییەکانی
هەردوولا بۆ ساڵی 2025.
ئاماژە بەوەشکراوە: لە کۆبونەوەی
دوێنێدا شاندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ جەختیان لەچارەسەری کێشەی موچەی فەرمانبەران
کردوەتەوە هاوکات، گفتوگۆ لەسەر ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025 کراو و هەردوولا هاوڕابوون کە هەموو هەوڵەکان بخرێنەگەڕ بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم
ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەم ساڵدا.