بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، رێکخستنەوەی
سوریا و ئەو کارەساتەی کە ئەسەد لە دوای خۆی بەجێی هێشتووە، لە بەرژەوەندی هەموو
ناوچەکە دایە.
لێدوانی فەرمی: رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە
کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: رێکخستنەوەی
سوریا و ئەو کارەساتەی کە ئەسەد لە دوای خۆی بەجێی هێشتوە، تەنیا بۆ برایانی سوریامان
نا، بەڵکو لە بەرژەوەندی هەمو ناوچەکە دایە.
ئەمەشی
وت: بۆ رێکخستنەوەی سوریا بێگومان سەرەتا یارمەتییەکانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی
بۆ ئەو وڵاتە گرنگە، پێویستیشە هەرچی زوە گەمارۆکانی سەر ئەو وڵاتە هەڵبگیرێت.
هاوکات:
ئەردۆغان سەبارەت بە غەززە وتی، یارمەتییە مرۆییەکانمان بۆ غەززە کە گەیشتوەتە 100
هەزار تۆن، بە تایبەتی لە مانگی رەمەزانی پیرۆزیشدا زیاتری دەکەین.
زیاتر:
تۆمارە ڤیدیۆییەکانی ئاڵوگۆڕی دیل و بەندکراوەکان دەریدەخات کە کێ بایەخ دەدات بە
ژیان و شانازییەکانی و کێش ئەوانەی لە لا هیچە.