شاندی دەم پارتی گەیشتە ئیمراڵی

درێژتر لە هەواڵ 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: شاندی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان – دەم پارتی بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان گەیشتنە ئیمراڵی.

کێ وتی: میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە: شاندی دەم پارتی کە پێکهاتووە لە هەریەکە لە پەرلەمانتارانی دەم پارتی، سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان گەیشتنە زیندانی ئیمراڵی.

زیاتر: ئامانج لە سەردانی شاندەکە ئەنجامدانی دیداری دووەمە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان سەرکردەی پەکەکە  و گفتوگۆکردن لەبارەی پڕۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا.

بیرخستنەوە: لە 28ـی 12ـی ساڵی رابردو شاندی دەم پارتی سەردانی عەبدوڵا ئۆجالانیان لە زیندانی ئیمراڵی کرد، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا