پەیامێک لە مەزڵوم عەبدییەوە

کوردستان 9 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X پەیامێکی بڵاوکردەوە.

چی وت: ناوبراو رایگەیاندوە: پێشوازی لە وتەکانی گیێر پیدەرسن نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان دەکەین کە ئامانج لێیان سەرخستنی پڕۆسەی گواستنەوەی سیاسییە.

زیاتر: دۆسیەی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و تێکەڵکردنی هێزەکانمان لەگەڵ هێزەکانی ئیدارەی نوێی سوریا، پێویستی بە روانگەیەکی بیرکراوە هەیە کە رێگا بۆ دیدێکی نەتەوەیی گشتگیر بکاتەوە و ببێتە هۆی سوریایەکی یەکگرتوو، هەروەها رەنگدانەوەی هەمەجۆری پێکهاتەکانی وڵاتەکە بێت.

پێشتر: گیێر پیدەرسن رایگەیاندبو: داوا دەکەم کاتی زیاتر بدرێت بە دانوستانەکانی نێوان هەسەدە و دەسەڵاتی نوێی سوریا بۆ ئەوەی رێگە لە سەرهەڵدانی روبەڕوبونەوەیەکی گەورە بگیرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا