بابەتە سەرەکییەکە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی
ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە.
زانیاریی گشتی: بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکردوە: ئاگاداری
دانیشتوانی سنورەکانی دەربەندیخان، هەڵەبجەی شەهید، خورماڵ، سەیدسادق، پێنجوێن و
شارەزور دەکەینەوە، بەهۆی دروستبونی کێشەیەک لە وێستگەی گۆڕینی کارەبای تانجەرۆ،
کارەبایان نییە.
بۆچی: هۆکای دروستبونی کێشەکە دەگەڕێتەوە بۆ چاکسازی لە
هێڵەکانی 132 کەی ڤی تانجەرۆ – سەیدسادق- پێنجوێن.
چی تر: لە
ئێستادا تیمەکانی چاکسازیی وێستگەکان و هێڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی
کارەبای سلێمانی سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن.