بافڵ جەلال تاڵەبانی: مامە ریشە ئەفسانەی خەباتی رزگاریخوازی گەلی کوردە

درێژتر لە هەواڵ 7 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی چلەمین ساڵیادی شەهیدبونی مامە ریشەوە بڵاوکردەوە.

چی وت: بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند: بە دڵنیاییەوە بۆ هەمیشە قوربانیدان و خوێنی رۆڵەکانمان بەرزترین بەهای هەیە.

 

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی یەکێتی:

لە چلەمین ساڵیادی شەهیدبوونی مامەریشە و هاوڕێکانی (شەهید سەردار و شەهید موحسین) سەری رێز و خۆشەویستی بێپایانمان لەبەردەم رۆحی نەمریان دادەنەوێنین.
شەهید مامەریشە، ئەفسانەی ژیانی پێشمەرگەیەتی خەباتی رزگاریخوازی گەلی کوردە، کە مێژوویەک بوو لە ئازایەتی و چۆکدانەدان و ورەی شۆڕشی نوێی کورد و کوڕانی یەکێتی.
بەدڵنیاییەوە بۆ هەمیشە قوربانیدان و خوێنی رۆڵەکانمان بەرزترین بەهای هەیە و بە شوێنپێیاندا هەنگاودەنێین لەپێناو سەرفرازی گەل و نیشتمانەکەمان.
دروود و سڵاو لە گیانی پاک و نەمری شەهید مامەریشە، هاوڕێکانی و سەرجەم شەهیدانی گەلەکەمان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا