پۆستی پارێزگار و جێگرەکانی لە هەڵەبجە خاڵی دەبن

کوردستان 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: پارێزگاری هەڵەبجە و دو جێگرەکەی بە هۆکاری جیاواز لە پۆستەکانیان دوردەکەونەوە.

کێ وتی: سەرچاوەیەکی ئاگادار بە BMC راگەیاند: بەهۆی جێبەجێکردنی بڕیاری کەمکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و شاهین رەزای جێگری خانەنشین دەبن.

هاوکات: کاوە عەلی جێگری دوەمی پارێزگاری هەڵەبجە، بەهۆی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی رابردوی هەرێمی کوردستان وەکو پەرلەمانتار لەسەر پشکی فراکسیۆنی یەکگرتو دەچێتە پەرلەمان و دەبێت دەستبەرداری پۆستەکەی ببێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا