بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی دادگای
تێهەڵچونی کەرکوک - گەرمیان رایگەیاند، ئەگەر سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەرسومێک
دەربکات سزای لەسێدارەدان جێبەجێدەکرێت.
لێدوانی فەرمی: د. ئاوات حاجی سەرۆکی
دادگای تێهەڵچونی کەرکوک – گەرمیان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ
پڕۆسەی دادگایکردنی ئەو دوو تاوانبارەی کە کە هاوڕێکەی خۆیان کوشتبوو بەشێوەیەکی
شەفاف بەڕێوەچوو.
ئەمەشی وت: ئامانج لە بڕیارەکەش، ئەوەبوو
پەیامێک بێت بۆ ئەو کەسانەی ئەم جۆرە بیرکردنەوە تاوانکاریانەیان هەیە تا بزانن کە
دەستی دادگا پێیان دەگات.
زیاتر: بڕیاری لە سێدارانی دوو
تاوانبارەکەش دەچێتە دادگای پێداچونەوە و ئەگەر دادگا بڕیارەکەی پەسەندکرد، دەچێتە
بەردەم سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئەگەر سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەرسومێک
دەربکات سزای لەسێدارەدان جێبەجێدەکرێت.