بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی
پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە پەسەندکردنی هەمواری یاسایی بودجە کۆبووەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە،
دوێنێ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق مەحمود مەشهەدانی و جێگرەکانی
موحسن مەندەلاوی و شاخه‌وان عەبدوڵڵا کۆبونەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە: له‌كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان بڕیاردرا به‌زوترینكات
پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2025 په‌سه‌ند بكرێت.
لایخۆیەوە: نه‌رمین مەعروف ئه‌ندامی
لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق بڵاویکردەوەتەوە، لە کۆبونەوەکەدا سه‌رۆكی
فراكسیۆنه‌كان هاودەنگبوون لەگەڵ سه‌رۆك
وه‌زیران له گرنگی په‌سه‌ندكردنی هه‌مواری
ماده‌ی 12ی یاسای بودجه.
ئەوەشی وت: پێشتر، بڕیار بوو له دانیشتنی 21ی ئه‌م مانگه ده‌نگی له‌سه‌ر
ئەو یاسایە بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی رازینه‌بونی هه‌ندێك له لایه‌نه‌كان له كارنامه‌ی
دانیشتنه‌كه لابرا، چاوەڕێ دەکرێت له دانیشتنی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی
له‌سه‌ر بدرێت.