سودانی: موچەی مانگەکانی داهاتووی هەرێم بە شێوەیەکی رێکوپێک دەنێرین

عێراق 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، موچەى مانگەکانی داهاتووى هەرێمى کوردستان بەشێوەیەکى رێکوپێک دەنێرن.

لێدوانی فەرمی: محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، کێشەی موچەی هەرێم تەکنیکییە و سیاسی نییە بە ئومێدی ئەوەن تێینییەکانی وەزارەتی دارای عێراق لەبەرچاو بگیرێت.

ئەوەشی وت: لەگەڵ هەرێمی کورستان توانیویانە خاڵە ناکۆکەکان تێپەڕێنن و موچەی مانگەکانی داهاتوو بەشێوەیەکی رێکوپێک لەلایەن بەغداوە خەرج دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا