ئەحمەد شەرع: هەزاران خۆبەخش پەیوەندیان بە سوپای سوریای نوێــوە کردوە

درێژتر لە هەواڵ 10 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆککۆماری قۆناغی راگوزەری سوریا رایگەیاند، سەربازی ناچاری نەسەپێدراوە و هەزاران خۆبەخش پەیوەندیان بە ریزەکانی سوپای سوریاوە کردوە.

لێدوانی فەرمی: ئەحمەد شه‌رع سەرۆککۆماری سوریا لە پۆدکاستێکدا لەگەڵ ئەلیستەر کامپێل، وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی پێشوتری بەریتانیا و رۆری ستیوارت، وەزیری پێشوی پارتی پارێزگارانی بریتانیا رایگەیاند: دامەزراندنی سەربازی ناچاریمان نەسەپاندوە، بەڵکو سەربازەکان بەشێوەیەکی خۆبەخشانە هەڵیانبژاردوە و هەزاران کەسی خۆبەخش پەیوەندیان بە سوپای نوێ کردوە.

زیاتر: ژمارەیەکی زۆر لە گەنجانی  سوریا هەڵهاتون بۆ دەربازبون لە سەربازی زۆرەملێ کە لەلایەن رژێمی پێشوەوە سەپێندرابو، کە گەورەترین نیگەرانی خەڵکی سوریا بو پاش سەرهەڵدانی ململانێکان لە دوای ساڵی 2011ـەوە.

چی تر: وڵاتەکەمان روبەڕووی ئاڵنگاریەکی گەورەی ئەمنی دەبێتەوە و یەکێک لە چارەسەرە راستەوخۆکان گەیشتنە بە گەشەپێدانی ئابوریی، هەروەها بەبێ گەشەی ئابووری سەقامگیری نابێت، ئەمەش ئاژاوە و ناسەقامگیری رادەکێشێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا