بابەتە سەرەکیەکە: ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی چەرمۆ
رایانگەیاند، بایکۆتی هەموو کۆبونەوە و دانیشتنێکی ئەنجومەنی
زانکۆ و دەرەوەی ئەنجومەنی زانکۆ لەگەڵ سەرۆکی زانکۆدا دەکەین.
نوسراوی
فەرمی: ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی چەرمۆ رایانگەیاند: ئێمە وەک ئەندامانی
ئەنجومەنی زانکۆی چەرمۆ کە ناو پێگەی کارەکانمان لەم یاداشتەدا ئاماژەی پێکراوە، لە
روانگەی بەرپرسیاریەتیمانەوە بەرامبەر زانکۆ و رێگەگرتن لە هەر کارێکی نەخوازراو
لە زانکۆدا لەلایەک و بەگوێرەی ئەو ئەرکە یاسایی و کارگێڕیانەی بەرامبەر وەزارەتی
خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ئەستۆماندایە لەلایەکی دیکەوە.
ئەمەش
هەیە: داواکاری و سکاڵای ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ وەک بەرزترین دەسەڵات لە زانکۆ
دەگەیەنینە بەر دەستی وەزیری خوێندنی باڵا، بۆ بە دەنگەوە هاتن و چارەسەرکردنی
خێرای ئەو بارودۆخەی روبەروی ئەنجومەنی زانکۆی چەرمۆ بوەتەوە.
چی تر:
بە جۆرێک کاروبارەکانی ئەنجومەن لە ئێستادا گەیشتوەتە ئاستی راوەستانی تەواوەتی و
ئەو ئەندامانەی لە یاداشتەکەدا ناویان هاتوە بڕیارمانداوە بایکۆتی هەمو کۆبونەوە و
دانیشتنێکی ئەنجومەنی زانکۆ و دەرەوەی ئەنجومەنی زانکۆ بکەین لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی
زانکۆدا، تا ئەوکاتەی بەدواداچونی فەرمی بۆ کێشەکان دەکرێت و بڕیاری دروستی کارگێڕی و یاسایی بەپێی یاسا و رێنماییە کارپێکراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتمان لەبارەیەوە دەدرێت.