بابەتە
سەرەکیەکە: نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی 55 ساڵەی دامەزراندنی
یەکێتی نوسەرانی کورد پەیامێک ئاراستەی یەکێتیــەکە دەکات.
چی وت:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: به گه‌رمى پيرۆزباييى يادى 55 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى
يه‌كێتيى نوسه‌رانى كورد، له ته‌واوى نووسه‌رانى كورد له هه‌ر كوێيه‌ک بن ده‌كه‌م،
هيواى به‌رده‌واميى پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم، ئاماده‌يى و رۆڵ و
خزمه‌تى پيرۆزيان له بره‌ودان به زمان و وێژه‌ى كوردى، به‌رز ده‌نرخێنم.
ئەمەشی
وت: نوسه‌رانى كورد هه‌ميشه دڵسۆزانه له‌پێناو پاراستنى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يى و
نيشتمانيى كورد و كوردستان و بنياتنانى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى هۆشيار و پێشكه‌وتودا، كار
و خزمه‌تيان كردوه و ره‌نجێكى زۆريان كێشاوه، رۆڵێكى به‌رچاويان له قووڵكردنه‌وه‌ى
كو‌لتور و به‌هاكانى پێكه‌وه‌ژيان، يه‌كترقبوڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ى
كوردستاندا گێڕاوه، وه‌ک هه‌ميشه هاوكار و پشتيوانيان ده‌بين.
زیاتر:
وه‌ک چۆن له قۆناغه‌كانى رابردودا نوسه‌رانى كورد رۆڵى ئه‌رێنييان گێڕاوه،
ئێستاش له دۆخى ئه‌مڕۆدا، هه‌رێمى كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى له هه‌موو
كاتێک زياتر پێويستى به خامه‌ى نوسه‌رانه كه به‌رپرسانه و به بير و پره‌نسيپى
جوان، رۆڵى خۆيان له ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى و به‌رگريكردن له ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانى
كوردستاندا بگێڕن.
چی تر:
له‌م ياده‌دا سڵاو بۆ گيان و يادى ئه‌و نوسه‌رانه ده‌نێرين و به ڕێزه‌وه به‌بيريان
ده‌هێنينه‌وه كه به هه‌مو هێز و توانايانه‌وه خزمه‌تيان به وشه و زمان و
كولتورى كوردى كردوه.