بابەتە سەرەکیەکە: دۆناڵد ترەمپ،
سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ سەرۆکی روسیا ڤلادیمیر پوتین
کردوە سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ئۆکراینا.
کێ وتی:
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا
رایگەیاند، بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ سەرۆکی روسیا ڤلادیمیر پوتین کردوە سەبارەت بە
کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ئۆکراینا
چی تر: لە
چاوپێکەوتنێکدا ترەمپ بە رۆژنامەی نیویۆرک پۆستی راگەیاندوە، باشتر وایە نەیڵێم، کاتێک
پرسیاری لێکرا چەند جار قسەیان کردوە.
زیاتر: سەرۆکی ئەمریکا وتیشی؛ " ئەو "پوتین" نایەوێت چیتر
خەڵکەکە بمرن، تیمەکەم گفتوگۆیەکی زۆر باشییان ئەنجامداوە.