"به‌بڕی زیاتر له‌ 200 ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی كاره‌با لە سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێت"

درێژتر لە هەواڵ پێش 4 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: کارەبای گشتی سلێمانی رایگەیاند، له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ـی بەڕێوەبەرایەتیەکە، به‌بڕی زیاتر له‌ 200 ملیۆن دینار لە ناوبازاڕ پڕۆژەیەكی گرنگی كاره‌با جێبه‌جێ ده‌كرێت.

راگەیەندراوی فەرمی: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی، رایگەیاند: له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ـی بەڕێوەبەرایەتیەکە، به‌بڕی زیاتر له‌ 200 ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی گرنگی كارەبا لە ناو بازاڕی سلێمانی جێبەجێ دەكرێت.

ئەمەش هەیە: بەشی یەكەمی پڕۆژەکە بریتییه‌ له‌ گۆڕینی محەویلەی 1000 كەی ڤی ئەی بەردەم بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری كۆمەڵایەتی لە پشت قایمقامیەت و بەشی دوەمیش بریتیە لە چاكسازیی كردن و رێكخستنه‌وه‌ی تۆڕی كارەبای بازاڕی دارەسوتاوەكە لەسەر فیدەری 303ـی مساعدی وێستگەی ناوەندی شار، بودجه‌ی دابینکراو بۆ پڕۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ 201,040,000 دوسەد و یەک ملیۆن و چل هەزار دینار.

چی تر: سەبارەت بە گرنگی پرۆژەكه‌ دلێر عادل لێپرسراوی هۆبەی چاكسازیی كارەبای ناوشار رایگەیاند: پڕۆژەكە جگە لەوەی سیمایەكی جوانتر بە شەقامەكە دەبەخشێت و بۆ سەلامەتی هاوڵاتیان و پیادەڕه‌وان و دوكانەكان زۆر گرنگە هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی سه‌رپێچی بۆ سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی.

زیاتر: پڕۆژەکەش له‌لایه‌ن كۆمپانیای كاربین جێبه‌جێ دەكرێت و بڕیارە لە ماوەی 65 رۆژدا تەواوبكرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا